نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ دەسەڵاتی یاسایی هەرێمی کوردستان پرسی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان تاوتوێدەکات
هەولێر – نۆرس پرێس
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و جێگران و ئه‌ندامانی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان كۆبووەوە و پرسی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستانیان تاوتوێکرد.
بە گوێرەی ماڵپەری فەرمی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كە وەزیری دادی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەی بوو، “پرسی دواكه‌وتنی بڕیاری دادگای باڵای فیدڕالیی عێراق سه‌باره‌ت به یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و ره‌هه‌نده ده‌ستووری و یاساییه‌كان و ئەگەر و لێكەوتەكانی، خرانە بەر باس و گفتوگۆ”.

لە راگەێنراوەکەدا هاتووە، کە “سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌موو رێكارێكی ده‌ستووری و یاسایی ده‌گرنه‌به‌ر بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان”.
ئەوەش خراوەتەڕوو، کە لەوبارەوە “را و سەرنجی به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه به‌هه‌ند و جێی بایه‌خ وه‌رده‌گیرێت و كاری جددیان له‌سه‌ر ده‌كرێت”.