پێنتاگۆن: هیچ داواکارییەکمان لە عێراقەوە پێنەگەیشتووە بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ سێشەممە پاتریك ڕایدەر وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، ئاگاداری هیچ داواکارییەکی فەرمی تایبەت نین لە عێراقەوە بۆ كشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق.
یەکشەممەی ڕابردوو، لیوا یەحیا ڕەسووڵ، وتەبێژی سوپای عێراق ڕایگەیاند، عێراق و ئەمریکا گفتوگۆیان ئەنجامداوە بەمەبەستی داڕشتنی خشتەییەكی کاتی بۆ کەمکردنەوەی قۆناغ بە قۆناغی هێزەكانی ئەمەریكا، بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق.
لای خۆیەوە وتەبێژی پێنتاگۆن ئاماژەی بەوەكردووە، هێزەکانی ئەمریکا لەسەر بانگهێشتی حکومەتی عێراق ئامادەن.
ئەوەیشی خستووەتەڕوو، کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای سەربازی لە بەغدا هەنگاوێکی گرنگە بۆ گۆڕینی ئەرکی هاوپەیمانی سەربازیی بۆ ئامادەبوونی سەربازی ئەمریکا و چۆنیەتی پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان ئەمریکا و عێراق.
بە وتەی ئەو بەرپرسە ئەمریکییە لە کۆبوونەوەکانی لیژنەکەدا باس لە سێ خاڵ دەکەن، ئەوانیش هەڵسەنگاندنی مەترسییەکانی داعش و توانای هێزە عێراقییەکان و ئۆپەراسیۆنەكان لەسەر زەوی.