چهندین پێگهی میلیشیا دڵسۆزەکانی ئێران لە دێرەزۆر به ئامانجگیرا
دێرهزوور – نۆرس پرێس
ئهمڕۆ دووشەممە، چەندین هێرشی ئاسمانی کە پێدەچێت هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەنجامیان دابێت، شوێنەکانی سەر بە میلیشیاكانی ئێران و گرووپه دڵسۆزەکانی ئێرانیان لە دەوروبەری شاری مەیادین کردە ئامانج.
پەیامنێری نۆرس پرێس رایگەیاندووه، لە ناوچەی شیبلی لە دەوروبەری شاری مەیادین لە گوندهواری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور، چەند هێرشێکی ئاسمانی شوێن و پێگهی میلیشیا ئێرانییەکانیان کردە ئامانج
ناوبراو هێمای بۆ ئەوەش کردووه لە نێو ئەو شوێنانەی بە ئامانج گیرابوون، کۆگای چەکی گروپەکانی سەر بە ئێران و نزیك لە ئێرانەوە هەبووە، ڕوونیشی کردەوە کە ئەو کوتلە و گروپانە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا پێگهكانیان چۆڵ كردووه.
لەسەرەتای ئەم مانگە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا وەک هەنگاوی یەکەم بۆ وەڵامدانەوەی كوژرانی سێ سەربازی ئەمهریكی لە ئوردن چهندین پێگهی میلیشیاكانی سهر به ئێرانیان له سوریا و عێراق كرده ئامانج.