تەرمی ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی هێزەکانی حکومەت لە بیابانەکانی سوریا دۆزرانه‌وه
حومس – نۆرس پرێس
گه‌ڕی سەربازیی هێزەکانی حکومەتی سووریا، بەیانی ئه‌مڕۆ، ژماره‌یه‌ك تەرمی ئەندامەکانیان دۆزیەوە کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە بیابانه‌كانی سوریا پەیوەندییان پچڕابوو
سێشەممەی ڕابردوو پەیوەندی لەگەڵ ژماره‌یه‌ك ئەندامی هێزەکانی حکومەت کە پێکهاتبوون لە 11 ئەندام و ئەفسەرێک پچڕابوو.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی له هێزه‌كانی حكومه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه گه‌ڕانی هێزه‌كانیان له شاری ته‌دموور 11 ته‌رمی ئه‌ندامانی فیرقه‌ی 18ی سوپای سووریایان دۆزیوه‌ته‌وه، كه هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر بیابانه‌كانی سوریا بێسه‌ڕوشوێن ببوون .
سه‌رچاوه‌كه بۆ نۆرس پرێس راشیگه‌یاندووه، ته‌رمی ئه‌ندامه‌كان شوێنه‌واری گولـله به سه‌ریانه‌وه دیار بووه هەروەها پێش كوشتن‌یان ئه‌شكه‌نجه دراون.
بە پێی سەرچاوەكه ئەو ناوچەیەی تەرمەکانی تێدا دۆزراونەتەوە، لە ژێر کۆنترۆڵی میلیشیاكانی سه‌ر به ئێراندایە. لە نێو تەرمەکاندا ناسنامەی لیوا فوئاد عەرەبی هه‌یه کە خەڵکی شارۆچکەی جەبلە بووە لە کەناراوەکانی سوریا.
پێشتر ئه‌وه خرابووه‌ڕوو ئەو ئەندامانە لەلایەن رێكخراوی (داعش)ەوە ڕفێنراون، لەکاتێکدا ئەو ڕێکخراوە بەرپرسیارێتی ڕفاندن و کوشتنەکەی لەئەستۆ نەگرتووه