به‌ڕێوبه‌ری خۆسەری، بۆردومانی تورکیا بۆ سەر باڵه‌خانه‌ی بریندارانی شەڕی داعش له قامشلۆ، شەرمەزار دەکات
ره‌ققه – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ دووشەممە، به‌ڕێوبه‌ری خۆسەری لە رۆژئاوای كوردستان سه‌ركۆنه‌ی بۆردومانی تورکیا کرد بۆ سەر باڵەخانەیەک کە بریندارەکانی شەڕی دژی (داعش)ی تێدا له‌خۆگرتبوو، داواش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ده‌كات تورکیا وەک پاڵپشتیكاری تیرۆر پۆلێن بکه‌ن.
لە راگه‌یه‌ندراوێكدا، به‌ڕێوبه‌ری خۆسەری لە رۆژئاوای كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت بە ئامانجگرتنی تورکیا پەیامێکی ڕوون و ئاشکرایه بۆ پشتیوانی داعش و هاوتاکانی، ده‌شڵێت تورکیا ده‌یه‌وێت ڕێکخراوەکە بگه‌ڕێته‌وه و پاڵپشتی شانەکانی دەکات.
پاشنیوەڕۆی دوێنێ یەکشەممە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا باڵەخانەیەکی لە قامشلۆی رۆژئاوای کوردستان بۆردومان کرد، کە بریندارانی شەڕی داعشی تێدابوو.
باڵه‌خانه‌كه ناوەندێکە بۆ “فیدراسیۆنی بریندارانی جەنگ لە رۆژئاوای کوردستان” سەرەتای ساڵی 2020 لە گەڕەکی ئەربەوییە لە قامشلۆ کراوەتەوە، پەیوەندی بە کاروباری بریندارەکان و چاکسازی و راهێنانیانەوە هەیە.