سوودانی سەردانەکەی بۆ ئیمارات هەڵوەشاندەوە
هەولێر – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ دووشەممە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق “بەهۆکارێکی نادیار” سەردانەکەی بۆ ئیمارات هەڵوەشاندەوە.
میدیا ناوخۆییەکانی عێراق بڵاویانکردەوە، بڕیاربوو ئەمڕۆ دووشەممە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە مەبەستی بەشداریکردن لە لوتکەی جیهانی حکومەتەکان بگاتە ئیمارات.
بە گوتەی ئەو ئاژانسانە کە لە زاری سەرچاوەکانی ناو حکوومەتەکەی سوودانییەوە گواستیانەوە، کە ئەو سەردانە هەڵوەشاوەتەوە و داوای لێبوردنی لە سەرۆکی ئیمارات کردووە، بەڵام هێشتا هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی سەردانەکەی ئاشکرا نەکراوە.