تورکیا گوندی سهیاده له گوندهواری مهنبیج بۆردومان دهكات
مهنبیج – نۆرس پرێس
ئهمڕۆ یەکشەممە هێزەکانی تورکیا و گرووپه ئۆپۆزسیۆنە دڵسۆزەکانیان گوندی سەیادەیان لە گوندهواری باکوری ڕۆژئاوای مەنبیج بە هاوەن و تۆپخانە بۆردومان کرد.
سەرچاوەیەکی خۆجێیی بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، بۆردومانێک گوندی سەیادەی کردوووههته ئامانج کە دەکەوێتە گوندهواری باکووری ڕۆژئاوای مهنبیج، بۆردومانەکە زیانی ماددی بە موڵک و ماڵی دانیشتووان گەیاندووە بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی لێبکەوێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆردومانەکە بۆ كاتێكی درێژ بەردەوام بووه.
روونیشیکردەوە، سەرچاوەی بۆردومانەکە لە بنکەی سەربازیی هێزەکانی تورکیاوە بووە کە دەکەوێتە گوندی شێخ ناسر.