په‌یداكردنی بژێوی ژیان دانیشتوانی باشووری حەسەکەی نیگەران كردووه
شەدادی – نۆرس پرێس
عەدنان عومه‌ر، تەمەن 39 ساڵی خەڵکی شاری شەدادی له باشووری حەسەکە، توانای كڕینی هەموو پێداویستییەکانی خۆراکی نیه بۆ خێزانەکەی ، ئەمەش دوای ئەوەی لەم دواییانەدا بەهای لیرەی سووری بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی زیاتر دابه‌زی.
خێزانی عومەر لە شەش منداڵ پێکدێت، ئەو تەنها ماتۆڕسکیلێکی هه‌یه تا بژێوی ژیانی دابین بكات.
ئەو پیاوەی تەمەنی سی ساڵان، دەڵێت، بەدرێژایی ڕۆژ لەسەر ماتۆڕسکیلەکەم و له ناوەڕاستی شەقامی سەرەکی داده‌نیشم، بۆ گه‌یاندنی دانیشتووان بۆ ناو گەڕەکەکان و دەرەوەی گەڕەکەکان، بۆ دابینکردنی بەشێکی لە بژێوی خێزانەکەم.
بەڵام لە ژێر رۆشنایی نرخە بەرزەکاندا، “چیتر ناتوانم پێداویستییەکانی خێزانەکەم دابین بكه‌م.”
لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا، نرخی خۆراک لە شەدادی ؛ زیادبوونێكی به‌رجاوی به‌خۆوه بینی كه ده‌گاته زیاتر لە سەدا بیست، بەپێی قسەی دانیشتووان و خاوەن دوکانەکان.
هه‌روه‌ها لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا به‌های لیرەی سوری؛ زیاتر دابه‌زی ،كه نرخی ئاڵوگۆڕکردنی گەیشتە ٤٥٠٠ لیره بەرامبەر بە یەک دۆلار.
عومەر ئاماژی بەوە كرد کە ده‌سكه‌وتی ڕۆژانه‌ی لە حەوت هەزار لیرە زیاتر نییە، هەروەها “ژیان زۆر قورس بووە ،و ئەگەر لەم حاڵەدا بەردەوام بێت،ئه‌وه کارەساتی مرۆیی لێدەکەوێتەوە”.
لە کاتێکدا لە نێو ئەو بەرهەمانەدا دەسووڕێتەوە کە لە فرۆشگایەکی بازرگانیدا نمایش كراوه، عەلی ڕاغب تەمەن ٣٣ ساڵ ناڕەزایی خۆی لە گرانی نرخی کاڵا سەرەتاییەکان دەردەبڕێت.
ئەو دەڵێت، لە کاتێکدا ناجارم پێداویستییه‌كان بكڕم سه‌ڕه‌ڕای گرانبونی خه‌رجییه‌كان، و دابەزینی بەهای لیرەی سووری و ناسەقامگیری نرخی ئاڵوگۆڕکردن، “به‌هانه‌یه‌كه” بۆ خاوەن دوکانەکان بۆ بەرزکردنەوەی نرخەکان.
هه‌روه‌ها، ئاماژه‌ی بە چەند دوکانێک دا، “ناتەبایی لە نرخەکاندا هەیە لەنێوان دوکانەکاندا، لە دوکانێکەوە بۆ دوکانێکی تر، جیاوازییەکە هەندێک جار دەگاتە هەزار لیره یان زیاتر”.
“راغەب” ، وەک دانیشتوانی دیکەی شاره‌كه ده‌وڵێت؛ پێویسته لیژنەی دابینکردن لە شارەکەدا، کۆنترۆڵی بازاڕەکان توندتر بكه‌نه‌وه، و لە کارکردن‌دا سست نەبن.
لیژنەکە جار جارە بولیتینی نرخی هەموو کاڵاکان بەسەر دوکانەکاندا دابەش دەکات، بەڵام دوكانه‌كان پێیوه پابەند نابن.
لیژنەی دابینکردن رەتیکردەوە لێدوانێک بدات سەبارەت بە میکانیزمی کۆنترۆڵکردنی نرخەکان ، و ئایا خاوه‌ن دوكانه‌كان سزا ده‌ده‌ن ئه‌گه‌ر پێشێلکاری بكه‌ن.
لەو فرۆشگایه‌كی خۆراک ، سامی ناسر دەڵێت، زۆرجار بولیتینەکان ورد نین، و ئەگەر پابەندبن پێیانەوە زیانیان پێدەگات.
هەرچەندە دوکانه‌كان پێش بەرزبوونەوەی نرخی ئاڵوگۆڕ ئەم كاڵانه‌یان كڕیوه، بەڵام فرۆشیارەکە دووپاتی دەکاتەوە؛ هەڵاوسانی نرخی دۆلار و ناسەقامگیربوونی هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی كاڵاكانه.
ناسر هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: لیژنه‌كان کۆنترۆڵی نرخەکان ناكه‌ن، بازرگانه گەورەکان ئەوان کۆنتڕۆڵی نرخی بازاریان كردوه بێ ئه‌وه‌ی چاودێری و لێپرسینەوه‌یان له‌گه‌ل بكرێت.