ترەمپ: ئه‌گه‌ر دووباره ببمه‌وه سه‌رۆك، گەورەترین هه‌ڵمه‌تی دیپۆرتکردنەوە لە ئەمریکاوە دەست پێدەکه‌م
دیمەشق – نۆرس پرێس
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، به‌ڵێن ده‌دا ئەگەر دووبارە وەک سەرۆک هەڵبژێردرێتەوە گەورەترین هه‌ڵمه‌تی نیشتیمانی و مێژوویی دیپۆرتکردنەوە لە ئەمریکاوە دەستپێبکات، هاوکات پێشوازی لە رەتکردنەوەی پڕۆژە یاسای کۆچبەری لە کۆنگرێس کرد، کە پێشنیازی دامەزراندنی کۆچبەرانی کردبوو وه‌ك سه‌رباز لە بەرامبەر بەدەستهێنانی ڕەگەزنامە.
ترەمپ کاریگەری خۆی لەگەڵ ئەندامانی کۆمارییەکانی کۆنگرێس بەکارهێنا بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌م پێشنیازه، له‌مباره‌یه‌وه دیارترین کاندیدی کۆمارییەکان لە کارۆلاینای باشوور وتی: با لەبیرمان نەچێت کە ئەم هەفتەیە سەرکەوتنێکی گەورەمان بەدەستهێناوە.
هه‌روه‌ها ترامپ بەڵێنیدا دیوارێک لە نێوان ئەمریکا و مەکسیک دروست بکات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران یەکێک دەبێت لە کارە لە پێشینەکانی، لە ڕۆژی یەکەمی ده‌ست به‌كاربوونی ئه‌گه‌ر بێته‌وه به سه‌رۆك، کۆتایی بە هەموو سیاسەتە سنوورییە کراوەکانی ئیدارەی بایدن دەهێنێ و گەورەترین هه‌ڵمه‌تی دیپۆرتکردنەوەی نیشتمانی دەستپێدەکەن لە مێژووی ئەمریکادا هیچ بژاردەیەکمان نییە.