وەزیری دەرەوەی ئێران، بۆردومانه‌كانی ئیسرائیل و چه‌ند پرسێكی دیكه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی سووری تاوێ ده‌كات
ره‌ققه – نۆرس پرێس
میدیاکانی حكومه‌تی سووریا ڕایانگەیاند، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران؛ ئه‌مڕۆ یەکشەممە دوای سەردانی بەیروت، هاوکات لەگەڵ ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، سەردانەکەی بۆ دیمەشق دەستیپێکرد.
ئه‌م سه‌ردانه له كاتێكدایه سوریا رووبه‌ڕووی هێرشی سەربازی و بۆردومانی ئیسرائیل بووه‌ته‌وه و پێگه‌كانی میلیشیا ئێرانییەکان لە دەوروبەری دیمەشق دەکاتە ئامانج، هەروەها گرژییەکانی ئێران و ئەمریکا لە دێرەزوور په‌ره‌ی سه‌ندووه، دوای هێرشێکی کوشندە لەلایەن میلیشیا ئێرانییەکانەوە بۆ سەر بنکەیەکی ئەمریکی لە ئوردن و وەڵامدانەوەی ئەمریکا و بە ئامانجگرتنی 85 پێگه‌ی گرووپه‌كانی سه‌ر به ئێران لە سوریا و عێراق.
ڕۆژنامەی وەته‌نی نیمچە فەرمی سووری، ئاماژەی بەوە کردووە، عەبدوڵڵاهیان چاوی بە بەرپرسانی باڵای سوریا دەکەوێت و پێشهاتەکانی ناوچەکە و بۆردومانه‌كانی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا دەبێتە جێی سەرنجی گفتوگۆکانی.
سەردانەکە دوای چەند هەفتەیەک لە کۆتایی هاتنی خولی 21 ی ئاستانە دێت کە تیایدا ژمارەیەک دۆسیه‌ی سوریا تاوتوێ کران، دیارترینیان ئاساییکردنەوەی په‌یوه‌ندییه‌كانی سوریا و تورکیا بوو.
وەزیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران لە سەردانەکەیدا بۆ بەیروت لەگەڵ حەسەن نەسروڵڵای سەرۆکی حزبوڵڵای لوبنان و نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی لوبنان کۆبووەوە.
عەبدوڵڵاهیان ڕۆژی 13ی تشرینی یه‌كه‌می رابردووش سەردانی دیمەشقی کردبوو و لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا کۆبووەوە.