دواخستنی سەردانی سەرۆکی رووسیا بۆ تورکیا دهبێته سوپرایزێک بۆ ئەنقەرە
دیمەشق – نۆرس پرێس
ڕۆژنامەی “پراڤدا”ی ڕووسی ڕایگەیاندووه، سەردانەکەی ڤلادیمێر پوتین، سەرۆک کۆماری ڕووسیا بۆ تورکیا کە بڕیار بوو سبەی دووشەممە ئەنجام بدرێت، بۆ وادەیەکی دیكه دواخراوە.
ڕۆژنامەکە لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، هەڵوەشاندنەوەی سەردانەکە پێشهاتێكی سەرسوڕهێنەرە بۆ ئەنقەرە، وەک وەزیری دەرەوە هاکان فیدان لەم هەفتەیەدا ئاماژهی بۆ كرد، هەردوو سهرۆك لەسەر کارنامەی سهردانهكه ڕێککەوتوون، کە بابەتەکانی غاز، شەڕی ئۆکرانیا و هەناردەکردنی دانەوێڵە لە ڕێگەی دەریای ڕەشەوە لەخۆدەگرێت.
بەگوێرەی ڕۆژنامە ڕووسییەکە، لەنێو ئەو هۆکارانەی وایکرد پوتین سەردانەکەی بۆ ئەنقەرە هەڵبوەشێنێتەوە، دوو هێندەکردنی هاوکارییە سەربازییەکانی ئهنقهرهیه بۆ ئۆکرانیا.
ئاماژەی بەوەشکرد، تورکیا هەفتەیەک لەمەوبەر هەژماری کۆمپانیا ڕووسیەکانی داخست و سنووردارکردنی بەکارهێنانی بانکەکانی تورکیای توندتر کرد، بە بیانووی فشاری ئەمریکا بۆ سەر سزا لاوەکییەکان.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئهوهش خراوهتهڕوو، دروستکردنی کارگەیەک لەلایەن تورکیاوە بۆ بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بایراکتار لە ئۆکرانیا، کە ساڵانە 120 فڕۆکە بەرهەمدەهێنن، یەکێک بووە لە هۆکارەکان، هەروەها مۆسکۆ بە ئەردۆغانی ڕاگەیاندووە، کارگەی بایراکتار کە خاوەندارێتی زاواکەی دەکات، یەکێک دەبێت لە ئامانجەکانی لە ئۆکرانیا.