باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەنقەرە: کۆنگرێس ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر فرۆشتنی فڕۆکەی ئێف ١٦ بە تورکیا
دیمەشق – نۆرس پرێس
جێیف فلەیک باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەنقەرە ئهمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، کۆنگرێس ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر فرۆشتنی فڕۆکەی جهنگی ئێف ١٦ بە تورکیا.
لە کۆتایی مانگی یەکی ئهم ساڵ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگی ئێف ١٦ بە تورکیا بە بڕی ٢٣ ملیار دۆلار.
فلەیک لە پەیامێکدا کە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە بڵاویکردەوە، ئاماژەی بەوەكردووه، “بڕیاری کۆنگرێس بۆ پەسەندکردنی فرۆشتنی 40 فڕۆکەی جەنگی F16 و 79 گروپی پەرەپێدان بۆ تورکیا، پێشکەوتنی بەرچاو دهبێت”.
مانگی ڕابردوو پەرلەمانی تورکیا رهزامهندی دهڕبڕی بۆ به ئهندامبوونی سوید له ناتۆ، ئەمەش دوای ٢٠ مانگ لە پێشکەشکردنی داواکارییەکەی ستۆکهۆڵم بۆ به ئهندامبوونی لهو هاوپهیمانهتییه لهدوای هێرشەکەی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا.
باڵیۆزخانەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، پەسەندکردنی فرۆشتنەکە بۆ بەهێزی ناتۆ گرنگە.