لەگەڵ بۆردومانی بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له دێره‌زوور هێرشكرایه سه‌ر “هەسەدە”
دێره‌زوور – نۆرس پرێس
شەوی شەممە – یەکشەممە، ژماره‌یه‌ك چەکداری نەناسراو هێرشیان کردە سەر بارەگاکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ڕۆژهەڵاتی دێره‌زوور، ئه‌مه‌ش هاوكات بوو لەگەڵ هێرشی توندی ئێران بۆ سەر دوو بنکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش.
ئێوارەی دوێنێ شەممە، میلیشیاكانی سەر بە ئێران بۆردومانیان بۆ سه‌ر هه‌ردوو بنکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە کێڵگەی غازی کۆنیکۆ و کێڵگەی نەوتی ئه‌لعومر، ده‌ستپێكرد، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک، هاوکات هێزەکانی ئەمریکا به‌رپه‌رچی ئه‌و هێرشانه‌یان دایه‌یوه به بۆردومانکردن و بەرگرییە ئاسمانییەکانیان و فڕۆکە بێفڕۆکەوانیان خسته خواره‌وه.
سەرچاوەیەکی سەربازی لە هێزه‌كانی سوریای دیموكرات “هه‌سه‌ده” بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، چەکدارانی نەناسراو ته‌قه‌یان له بارەگاکانی هێزە سەربازییەکانی “هه‌سه‌ده” كرد لە شارۆچكه‌ی زیبان.
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ڕاپۆرتی چارەکی كۆتایی ساڵی ٢٠٢٣ لەلایەن پشکنەری گشتی ئۆپەراسیۆنی “توانای پۆڵاین” لە فەرماندەیی ئەرکه هاوبەشه‌كانی سوپای ئەمریکا ڕۆبرت سترۆچ، کە بەیانی ڕۆژی شەممە بڵاویكرده‌وه هاتووه، هێزە عەشایەرییانەی هێرش دەکەنە سەر هێزەکانی سوریای دیموکرات لە گونده‌واری دێرەزوور، پاڵپشتی ڕوون و ئاشکرا لە رژێمی سوریا و هاوپەیمانە ئێرانییەکانی وەردەگرن.
سەرچاوە سەربازییەکە ئاماژەی بەوەشکرد، چەکدارەکان بە چه‌كی (ئاڕ پی جی) بارەگای هێزەکانی سوریای دیموکراتیان لە جەبەل به‌سیره کردە ئامانج، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێكی لێ بكه‌وێته‌وه.