دوای ئەوەی قەتەر نازناوی جامی ئاسیای بەدەستهێنا، لە سۆشیال میدیا مشتومڕی لەسەر درووست بووە
دیمەشق – نۆرس پرێس
دوای ئەوەی لە یاری كۆتایی جامی ئاسیا، هەڵبژاردەی قەتەر بە سێ لێدانی سزا و بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە هەڵبژاردەی ئوردنی بردەوە، سۆشیال میدیا پڕ بوو لە ڕەخنەگرتن، بەهۆی هەژماركردنی ئەو سێ لێدانی سزایە بۆ قەتەر.
دوای ئەوەی ناوبژیوان سێ لێدانی سزای بۆ هەڵبژاردەی قەتەری میوانداری پاڵەوانێتییەکە هەژماركرد مشتومڕی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە، چالاکوانێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی ناوبژیوان پاڵەوانی جامی ئاسیای یەكلاكردەوە.
لە کاتێکدا یەکێکی تر نووسیویەتی “لێدانی سزای ساختە و پارە پاڵەوانێتی دەکڕێت، زۆر ئاساییە.
لە کاتێکدا لایەنگرانی هەڵبژاردەی قەتەر بەرگرییان لە ڕەوایەتی ئەو سێ لێدانە کرد، بەو پێیەی ناوبژیوان دوای بینینەوەی دیمەنەكان لە تەکنیکی ڤاڕ گەڕاوەتەوە بۆ هەژماركردنی سزاكان.