“ئه‌نه‌كه‌سه” “په‌یه‌ده” بە ڕفاندنی یەکێک لە ئەندامەکانی تۆمەتبار دەکات
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سوریا ( ئه‌نه‌كه‌سه) پارتی یەکێتی دیموکراتی ( په‌یه‌ده) ی بە ڕفاندنی یەکێک لە ئەندامانی لە شاری قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان تۆمەتبار کرد.
ماڵپەڕی فەرمی ئه‌نه‌كه‌سه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوکردووه‌وته‌وه و تیایدا هاتووە لە هه‌شتی ئه‌م مانگه، تالیب حەسەن ئیبراهیم، ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان – سوریا و ئەندامی ئەنجومەنی ناوخۆیی ئەنجومەنی نیشتمانی كورد له سوریا، ڕفێندرا.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو چارەنووسی (ئیبراهیم) نادیارە و چەکدارەکانی (پەیەدە) بە ڕفاندن تۆمەتبار کراوە.
ئەنجومەنەکە ئەو ڕووداوەی سه‌ركۆنه کردووە و رایگه‌یاندووه هەموو ئەو پێشێلکاری و كرداره ترسناکانەی کە لەلایەن ئەم چەکدارانە ئەنجامدراون، پێچەوانەی سەرەتاییترین مافەکانی مرۆڤن.
داواش كراوه چارەنووسی ئەندامەکەیان ئاشکرا بکرێت و دەستبەجێ ئازاد بکرێت، لەکاتێکدا هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی رۆژئاوای كوردستان تا ئێستا هیچ لێدوانێکیان لەسەر ئەو ڕووداوە نەداوە.