وەزیری دەرەوەی ئێران: تاران له‌گه‌ڵ فراوانبوونی شەڕدا نییه
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ شەممە حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، جەنگ چارەسەر نییە و پێشوازیمان لە فراوانبوونی شه‌ڕ نه‌كردووه لە ناوچەکەدا، ناوبراو ئاماژەی بە ململانێی بەردەوامی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووه کە چه‌خماخه‌ی ئەو ململانێیە له ئاڵۆزییه‌كانی غەززەوه بووه.
عەبدوڵڵاهیان لە میانەی گەشتەکەیدا بۆ لوبنان سەبارەت بە دۆخی ناوچەکە و هاوکارییەکانی نێوان ئێران و لوبنان وتی گفتوگۆی گرنگیان هه‌بووه.
ئه‌و وتانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له كاتێكدایه، ئەمریکا ئێران تۆمەتبار دەکات بەوەی کە پاڵپشتی ئەو میلیشیا چەکدارانە دەکات کە هێرش دەکەنە سەر بنکەکانی لە سوریا و عێراق.