دێرەزوور.. زیاتر له 100 كه‌س کە لەگەڵ میلیشیا ئێرانییەکان کاریان ده‌كرد دەستگیرکران
دێره‌زوور – نۆرس پرێس
چەند ڕۆژێک لەمەوبەر سوپای پاسداران و هەواڵگری سەربازیی هێزەکانی حکومەتی سووریا زیاتر لە 100 ئەندامی سوریایان دەستگیرکرد کە لەگەڵ میلیشیا ئێرانییەکان کاردەکەن، لە ناوچەی دێژه‌وه‌بووی نێوان دێرەزوور و ناوچه‌ی عه‌شاره‌ی مەیادین له ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر.
سەرچاوەیەکی سەربازی لە هەواڵگری سەربازی بە نۆرس پرێسی وت دەستگیرکردنه‌كه ئه‌و هاووڵاتییه سوورییانه‌ی گرتووه‌ته‌وه کە لەگەڵ میلیشیا ئێرانیەکان كارده‌كه‌ن، ده‌ستگیركردنه‌كه‌ش به‌هۆكاری ئه‌منی بووه.
هەڵمەتی دەستگیرکردنەکە دوای ئەوە دەستیپێکرد کە هێزەکانی ئەمریکا زنجیرەیەک هێرشیان کردە ئامانج و بارەگا و کۆگای میلیشیا ئێرانییەکانیان لە دێرەزوور وەک کاردانەوەیەک له‌به‌رامبه‌ر كوژرانی سێ سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی لە ئوردن.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکردووه، لە ترسی دزەپێکردنی زانیاری لەسەر جموجۆڵەکانی ئێران، ناوچەکە رووبه‌ڕووی توندکردنەوەی ڕێوشوێنی ئەمنی بووه‌ته‌وه‌و گه‌ڕی هێزەکانی حکومەت ماوەی چەند ڕۆژێکە زیادیكردووه و هاووڵاتیان ڕاده‌گرن.