هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: ئه‌و هۆزانه‌ی هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر هه‌سه‌ده‌ له‌لایه‌ن رژێمی سوریا و هاوپه‌یمانه‌ ئێرانییه‌كانیان چه‌كدار ده‌كرێن

قامشلۆ – نۆرس پرێس

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش رایگەیاندووە، ئەو هێزە عەشایەرییانەی هێرش دەکەنە سەر هێزەکانی سوریای دیموکرات لە گونده‌واری دێرەزوور، پاڵپشتی ڕوون و ئاشکرا لە رژێمی سوریا و هاوپەیمانە ئێرانییەکانی وەردەگرن.

ئەمەش لە میانی ڕاپۆرتی چارەکی چوارەمی ساڵی 2023 هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هاتووه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، له‌ راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه‌ چەکدارانی خێڵەکان سەرقاڵی دووبارە خۆ ئاماده‌كردن و چەکدارکردنن بۆهێرشکردنە سەر ئه‌و گوندانه‌ی له‌ ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکراتدان.

ئاماژە بەوەش کراوە زۆرێک لە خاڵە پشکنینەکان و بارەگاکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات کەوتوونەتە بەر هێرشی ئەو میلیشیایانە دوای لەکارلابردنی فەرماندەی ئەنجومەنی سەربازی دێرەزوور، ئەحمەد خەبیل و تۆمەتبارکردنی بە چالاکی تاوانکاری و هاوکاری لەگەڵ ڕژێمی سوریا .

ئامادەکردن و داڕشتنه‌وه‌ی: هۆشەنگ حەسەن