داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە چەند هێرشێک بۆ سەر “هەسەدە” لە دێره‌زوور راگه‌یاند
دێره‌زوور – نۆرس پرێس
شەوی رابردوو، جه‌ند هێرشێك كرایه سه‌ر هێزه‌كانی سوریای دیموكرات “هه‌سه‌ده” لە دێره‌زووری ڕۆژهەڵاتی سوریا، هاوکات ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) بەرپرسیارێتی خۆی له یەکێکیان راگەیاند.
سەرچاوەیەکی سەربازی لە هێزەکانی سوریای دیموكرات لە دێره‌زوور بە نۆرس پرێسی راگه‌یاند، چەکدارانی نەناسراو بە موشەک هێرشیان کردە سەر خاڵی پشکنینی حه‌وایج لە لە گونده‌واری ڕۆژهەڵاتی دێره‌زوور و هێرشه‌كه زیانێکی ماددی لێکەوتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشێکی دیكه بە “ئاڕ پی جی” كرایه سه‌ر خاڵێكی پشكنینی هێزه‌كانی “هه‌سه‌ده” له دەروازەی شارۆچکەی ئەبو حەمامی گونده‌واری دێره‌زوور، خۆش به‌ختانه هیچ زیانی گیانی لێ نه‌كه‌وته‌وه.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، هێزه‌كانی “هه‌سه‌ده” لە نزیك کەناری ڕووباری فورات لە ناوچەی ئەبو حەمام و زیبان، روبه‌ڕوی ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو بوونه‌وه.
هاوکات، داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشێک بۆ سەر هێزەکانی “هه‌سه‌ده” لە گونده‌واری ڕۆژئاوای دێره‌زوور راگه‌یاند، و لاپه‌ڕه‌كانی سه‌ر به‌و رێكخراوه له ئینته‌رنێت به‌ڵاویان كرده‌وه، كه چەکدارەكانیان هێرشیان کردووەتە سەر بارەگایەکی سەربازی لە نزیک شارۆچکەی سعوده له گونده‌واری ڕۆژئاوای دێره‌زوور و لە ئەنجامدا ئه‌ندامێكیان برینداربووه.