یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یارییەکی خولی ئەمەریكی دەكات

هەولێر – نۆرس پرێس

یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ تایبەت بە یانەی ریال مەدرید لە پێشهاتێكی جیاوازدا میوانداری یارییەکی خولی ئەمەریكی دەكات، لەمبارەیەوە ئەمڕۆ حکومەتی ئیسپانیا دڵخۆشیی خۆی دەربڕی بە ئەنجامدانی یارییەک لە خولی تۆپی پێی نیشتمانی ئەمەریكی (NFL) لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە مەدریدی پایتەخت.

ئاماژەی بەوەشکردووە  ئەم كارە نوێنەرایەتی سەرەتای پەیوەندییەکی بەردەوام دەبێت لە نێوان یەکێتی تۆپی پێ ئەمریکی و ئیسپانیا.  دوای ئەوەی کۆمەڵەی ئەمریکی رایگەیاند کە یارییەک لە مەدریدی ئیسپانیا ڕێکدەخات.

 حکومەتی ئیسپانیا لە راگەیەندراوێكدا پێشوازی لەو هەنگاوە کردووە و دوای ئەو گفتوگۆیە بەرهەمدارانەی کە ڕێکخەرانی ئەم پێشبڕکێیە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای وەرزش ئەنجامیاندا. دەشڵێت ئێمە زۆر خۆشحاڵین بە میوانداریکردنی ئەم بۆنە گەورەیە کە خۆشەویستی تۆپی پێی ئەمریکی لە وڵاتەکەماندا بەهێزتر دەکات