پاریس سانجێرمان گەورەترین ئۆفەر دەخاتە بەردەم ئێمباپێ

هەولێر – نۆرس پرێس

ڕۆژنامەی لۆ پاریسیانی فەڕەنسی بڵاویکردەوە، پاریس سانجێرمان بەهێزترین ئۆفەر دەخاتە سەر مێزی گفتوگۆی كلیان ئێمباپێ، بە ئامانجی ڕازیکردنی ئەو یاریزانە بە مانەوە لە یانە فەرەنسییەكە و نەچوونی بۆ ریال مەدرید.

 گرێبەستەکەی ئێمباپێ لەگەڵ پاریس سانجێرمان لە 30ی حوزەیران کۆتایی دێت. ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەوەی پاریس سانجێرمان پێشکەشی کردووە، ئێمباپێ بۆ هەر وەرزێک 80 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت، لەگەڵ گرێبەستێکی دوو ساڵە.

 راشیگەیاندووە ئۆفەرەکەی پاریس زۆر زیاترە لە ئۆفەرەکەی ڕیال مەدرید کە ناگاتە 30 ملیۆن یۆرۆ. لە كاتێكدا یاریزانەكە دەیەوێت زۆرترین مووچەی لە ڕیزەکانی یانەی شاهانەدا هەبێت و ئەگەر ئەوە ڕوونەدات بیر لەوە دەکاتەوە جارێکی دیکە دەرگا بەڕووی پاریس سانجێرماندا بکاتەوە بۆ مانەوەی لە پاریس.