راهێنەری ئوردن ئامادەیی هەڵبژاردەکەی بۆ یاری کۆتایی بەرامبەر بە قەتەر راگەیاند

ژووری وەرزش– نۆرس پرێس

حوسێن عەموتە، راهێنەری هەڵبژاردەی ئوردن، ئامادەیی هەڵبژاردەکەی بۆ یاریی کۆتایی جامی ئاسیا، بەرامبەر هەڵبژاردەی قەتەر راگەیاند.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا عەموتە گوتی، ئەوان بۆ چێژ و دڵخۆشکردنی هاندەرانیان یاریی دەکەن، گوتیشی: “یاریزانەکانی ئوردن بەتەواوی بۆ یاریی کۆتایی جامی ئاسیا ئامادەن، کەس پێکانی نییە و هیچ کێشەیەکمان نییە.”

هەروەک رۆڵی هاندەرانی یانەکەی بە رۆڵێکی گەورە و کاریگەر باس کرد و هیوای خواست لە یاریی کۆتایی سبەینێدا بەشێوەیەکی فراوان ئامادەبن.

 سبەی شەممە کاتژمێر 18:00 یاریی کۆتایی جامی ئاسیا لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئوردن و قەتەردا لە یاریگەی لوسەیل بەڕێوەدەچێت، ئەمەش یەکەمجارە ئوردن بگاتە یاریی کۆتایی.

حوسێن عەموتە، راهێنەری هەڵبژاردەی ئوردن لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا گوتی “گەیشتنی ئوردن بە یاریی کۆتایی جامی ئاسیا، ئەنجامی کارکردنی هونەری، جەستەیی و هزرییە، بەردەوام کە هەڵبژاردەیەک دەدۆڕێت هەندێک کەس دەچنە دەرەوە و راهێنەر بەرپرسیارەتییەکە هەڵدەگرێت، کاتێکیش سەرکەوتن بەدەستدەهێنیت دەڵێن بەهۆی رۆحیەتی تێکوشەرانەیە.”