یەحیا ره‌سوڵ: هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بوه‌ت فاکتەری ناسەقامگیری بۆ عێراق

هه‌ولێر – نۆرس پرێس

یەحیا ره‌سوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق له‌ باره‌ی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی سه‌ر به‌غدا رایگه‌یاند، هێرشه‌كانی ئه‌مریكا “پاڵ بە حکومەتی عێراقەوە دەنێت، زیاتر لە جاران كاربكات بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی ئەم هاوپەیمانییە، کە بوه‌تە فاکتەری ناسەقامگیری بۆ عێراق و هەڕەشەی ڕاکێشانی عێراق بۆ ناو بازنەی ململانێکان دەکات”.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ یەحیا ره‌سوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگه‌یاند، هێرشه‌كانی ئه‌مریكا هەڕەشە لە ئاشتی و سه‌قامگیری ده‌كه‌ن و سەروەری عێراق پێشێل ده‌كه‌ن، ژیانی خەڵک و گەلەکەمان دەخاتە مەترسییەوە،”ئەوەی لەوە مەترسیدارترە ئەوەیە کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە تەواوی لەو هۆکار و مەبەستانە تێدەپەڕێنێت کە لەسەر خاکی ئێمە بۆی دروست بوە”.

راشیگه‌یاند، “هێزە ئەمریکییەکان چەندین جار و نابەرپرسانە، هەمو ئەو شتانە ئەنجام دەدەن کە ڕەنگە لێکتێگەیشتنەکان و دەستپێکردنی گفتوگۆی دو قۆڵی تێکبدات، لەکاتێکدا ئۆپەراسیۆنێکی تیرۆرکردنی ڕون و ئاشکرایان ئەنجامدا، بە دەستپێکردنی هێرشێکی ئاسمانی لە ناوەڕاستی گەڕەکێکی نیشتەجێبون لە بەغدای پایتەخت، به‌بێ گرنگیدان بە ژیانی خەڵکی سڤیل و یاسا نێودەوڵەتییەکان”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێرشه‌كانی ئه‌مریكا به‌وشێوه‌یه‌ هەڕەشە لە ئاسایشی هاوڵاتیان دەکات، سەروەری عێراق پێشێل دەکات، ژیانی خەڵک و گەلەکەمان بێ به‌ها دەکات و دەیخاتە مەترسییەوە و “ئەوەی لەوە مەترسیدارترە ئەوەیە کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە تەواوی لەو هۆکار و مەبەستانە تێدەپەڕێنێت کە لەسەر خاکی ئێمە بۆی دروست بوە”.

ره‌سوڵ ده‌شڵێت، ئه‌و كارانه‌ “پاڵ بە حکومەتی عێراقەوە دەنێت، زیاتر لە جاران كاربكات بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی ئەم هاوپەیمانییە، کە بوه‌تە فاکتەری ناسەقامگیری بۆ عێراق و هەڕەشەی ڕاکێشانی عێراق بۆ ناو بازنەی ململانێکان دەکات”.

شەوی رابردوو ئۆتۆمبێلێک لە ناوچەی مەشتەلی رۆژهەڵاتی بەغدا، لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمەریکی کراوەتە ئامانج.

لای خۆیەوە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا رایگەیاند، ئاگادارای هێرشه‌كه‌ی به‌غداین.

هەروەها سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند، ساعیدی بەرپرسی سیستەمی مووشەکییەکانی حزبووڵڵای عێراقە لە هێرشەکەدا کوژرا.