درعا.. لە هێرشێكی چەكدارانی نەناسراو چوار ئەندامی هێزەكانی حكوومەت كوژران
درعا – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ چوارشەممە لە هێرشێکی چەکدارانی نەناسراو بۆ سەر خاڵێکی سەربازی لەسەر ڕێگای نێودەوڵەتی دیمەشق- درعا لە باشووری سوریا، چوار ئەندامی هێزەکانی حکومەت کوژران كە یەكێكیان ئەفسەرە.
سەرچاوەیەک لە هێزە سەربازییەکانی درعا بە نۆرس پرێسی راگەیاندووە، لە هێرشەکەدا مەیاس عوسمان ئەفسەر لە هێزەكانی حكوومەت کە خەڵکی گوندەواری تەرتووسە و هەر یەكە لە ئەندامان(ئەحمەد عەبدول موعین تویل و عەبدولغەنی خەلەف و عەلائەددین عەبدول عەزیز) کوژراون.
ئاماژەی بەوەشکرد، کوژراوەکان پێش ئەوەی بگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی سەربازی گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی نیشتمانی لە درعا.
لە لایەكی دیكەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، هاووڵاتیان لە شاری جاسم لە گوندەواری باکوری شاری درعا تەرمی گەنجێكیان بە ناوی محەمەد خالد عامر دۆزیەوە، کە شوێنەواری گولـلە بەسەر جەستەیەوە دیار بوو،.
دانیشتوویەکی ناوچەکە دەڵێت، ئەو گەنجە دوو ڕۆژ لەمەوبەر لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە ڕفێندرا بوو، خەڵکی شارۆچکەی تاسیل بوو لە گوندەواری ڕۆژئاوای دەرعا و تۆمەتبار بوو بە بازرگانیكردن بە مادەی هۆشبەر.