گوندەواری رەققە.. لە هێرشی چەكدارانی نەناسراو ئەندامێكی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان شەهید بوو

رەققە – نۆرس پرێس

شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە لە هێرشی چەكدارانی نەناسراو بۆ سەر خاڵێکی پشکنینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی رۆژئاوای كوردستان، لە ڕۆژهەڵاتی شاری رەققە، ئەندامێکی ئاسایشی ناوخۆی رۆژئاوای كوردستان شەهید بوو.

سەرچاوەیەک لە ئاسایشی ناوخۆی رۆژئاوای كوردستان بە نۆرس پرێسی رایگەیاند، چەكدارانی لە نێو ئۆتۆمبێلێکەوە خاڵێكی پشكنینیان لە نزیک تەل بەیعە لە ڕۆژهەڵاتی شاری رەققە کردووەتە ئامانج.

لە کۆتایی مانگی رابردووش، داعش بەرپرسیارێتی ڕفاندن و کوشتنی سێ کەسی بە بیانووی سیخوڕی لە کەمپێکی نزیک شوێنی ئەم هێرشە لە ئەستۆ گرتبوو.

سەرچاوە ئەمنییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەئامانجکردنەکە بووەتە هۆی شەهیدبوونی ئەفسەرێك بە ناوی “عەبدولسەمەد حەمود”

داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان