بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر شاری حومس لە سووریا، كوژراو و برینداری لێكەوتەوە
دیمەشق – نۆرس پرێس
دەزگای سانای سەر بە حکومەتی سووریا بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، بۆردومانێکی ئیسرائیلی کە شاری حومس و گوندەواری ناوەڕاستی سوریای کردە ئامانج، ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێكەوتووەتەوە.
لەمبارەیەوە سەرچاوەیەکی سەربازی رایگەیاندووە، ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانی لە ئاراستەی باکووری تەرابلوسەوە دەستپێکرد و ژمارەیەک خاڵی لە شاری حومس کردە ئامانج.
بەپێی ئامارەكانی سانا، بۆردومانەکەی ئیسرائیل لە دوای هێرشەکانی سەر شاری حومس، پێنج کەس کوژراون و حەوت کەسی دیکەش برینداربوون.
لەكاتێكدا تەلەفزیۆنی سوریا ڕایگەیاندووە بەرگری ئاسمانی وەڵامی هێرشەكانی داوەتەوە و ژمارەیەک مووشەکیان خستۆتە خوارەوە کە لەلایەن فڕۆکەکانی ئیسرائیلەوە ئاڕاستەکرابوون.