هێزەکانی تورکیا تیمێکی رۆژنامەوانی لە سەر رێگەی نێودەوڵەتی دەکەنە ئامانج
کۆبانی – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ هەینی، هێزەکانی تورکیا ئۆتۆمبیلێکیان کردە ئامانج کە تیمێکی ڕۆژنامەوانیان بۆ ئاژانسێکی ناوخۆیی هەڵگرتبوو، لەسەر ڕێگای نێودەوڵەتی M4 لە ڕۆژئاوای شارۆچکەی عەین عیسا لە باکووری ڕەقە.
پەیامنێری ئاژانسی “هاوار”، زانا سیدی، بە نۆرس پرێسی راگەیاند، “لەکاتێکدا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەرەو شاری رەققە بەڕێدەکەوتن، لە لایەنی تورکیاوە لە دەروازەی شارۆچکەی عەین عیسا تەقەیان لێکرا”.
زانا زیادی کرد: زیانمان پێنەگەیشت، چونکە فیشەکەکان بەر ئۆتۆمبێلەکە نەکەوتوون.
ئاژانسی هاوار بڵاویكردبووەوە، تیمی ئاژانسەكە بە دۆشكە لەلایەن هێزەكانی توركیاوە كە لە گوندی سەیدا جێگیركراون كراونەتە ئامانج.