تەقینەوەی مۆتۆڕسکیلێک لە ناوەندی عەفرین برینداری لێکەوەتەوە
عەفرینی داگیرکراو – نۆرس پرێس
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، لە ناوەندی شاری عەفرینی داگیرکراو لە رۆژئاوای کوردستان، بە هۆی تەقینەوەی ماتۆڕسکیلێکی بۆمبڕێژکراوەوە، چوار کەس برینداربوون کە دووانیان منداڵ بوون.
لە سەرەتای ساڵی 2018ەوە، میلیشیا چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سەر بە تورکیا، شاری عەفرین و گوندەوارەکەیان داگیر کردووە، ئەمەش دوای لەشکرکێشییەکی سەربازی زەمینی گەورە هات، کە ئەو میلیشیانە بە پاڵپشتی هێزەکانی تورکیا بەشدارییان تێدا کرد.
شایەتحاڵێکی چاودێر لە شاری عەفرین بە نۆرس پرێسی راگەیاند، “ئێوارەی ئەمڕۆ ماتۆڕسکیلێکی بۆمبڕێژکراو لە شەقامی ڤێلاکان لە نزیک فولکەی نەورۆز لە ناوەندی شاری عەفرین لە رۆژائاڤا تەقیوەتەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا چوار کەس برینداربوون کە دووانیان منداڵن و برینەکانیان بە پلەی جیاوازە، دواتر گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی شیفای نزیک بە شوێنی رووداوەکە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشدا، بەردەوام شارەکە زیادبوونی بەرچاوی تەقینەوەکان و دۆخی پێشوی ئەمنی بەخۆوە بینیووە.