ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە بارەی هێرشەكانی ئەمەریكا بۆ سەر سوریا و عێراق كۆبووەوە

هەولێر – نۆرس پرێس

 شەوی رابردوو كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە بارەی هێرشەكانی ئەمەریكا بۆ سەر سوریا و عێراق ، لەسەر داوای رووسیا بەڕێوەچوو.

لە كۆبوونوەكەدا نوێنەری ڕووسیا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی وتی ئەمەریكا بە ئەنجامدانی هێرشەكان سەروەری عێراق پێشێل كراوە، هێرشەكان یارمەتی سەرهەڵدانەوەی داعش دەدەن لە سوریا و عێراق .

لەبەرامبەردا نوێنەری ئەمەریكا لە ئەنجومەنی ئاسایش دووپاتی لەوە كردووە هێرشەكانیان بۆ سەر پێگەكان لە عێراق و سوریا پێشێلكاری یاسای نێودەوڵەتی نەبووە. بەڵكو هێرشەكانمان بۆ سەر ئەو گرووپانە بووە كە هێرش دەكەنە سەر هێزەكانمان.

لای خۆیەوە دام باربارا نوێنەری بەریتانیا لە ئەنجومەنی ئاسایش رایگەیاند وڵاتەكەی سەركۆنەی ئەو هێڕشانە دەكات دەكرێتە سەر هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق و سوریا، لەگەڵ ئەوەشدا پابەندین بە كەمكردنەوەی ئاڵۆزییەكان.