دیمەشق – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ دووشەممە، حکومەتی سوریا لە سەرجەم نانەواخانە تایبەت و گشتییەکاندا نرخی نانی 100% بەرزکردەوە.
پێشتریش بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سوریا فەرمانێکی دەرکرد و تیایدا ئاماژەی بە زیادکردنی مووچەی کرێکارانی مەدەنی و سەربازی و خانەنشینان بە ڕێژەی 50% كردبوو.
لە بڕیارەکەی حکومەتی سوریادا هاتووە، نرخی فرۆشتنی نان بە کێشی 1100 گرام لە (200) لیرەی سوورییەوە بۆ (400) لیرەی سووری لە نانەواخانە حکومی و تایبەتییەکان بەرزبکرێتەوە.
بڕیارە دەرچووەکە لەگەڵ بڕیارێکدا بوو کە نرخی فرۆشتنی لیترێک سوتەمەنی بۆ فڕنی گشتی و تایبەت لە (700) لیرەی سوورییەوە بۆ (2000) لیرەی سووری بەرزبکرێتەوە.