سەرکردەیەکی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان لە هەوڵێکی تیرۆرکردن ڕزگاری بوو

دێره‌زوور – نۆرس پرێس

ئه‌مڕۆ دووشەممە، سەرکردەیەکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی رۆژئاوای كوردستان له‌ هه‌وڵێكی تیرۆركردن ڕزگاری بوو، لەکاتێکدا باوکی گیانی له‌ ده‌ستدا، له‌و كاته‌ی لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە کە ئۆتۆمبێلەکەیان کرایه‌ ئامانج لە شارۆچکەی دێرەزووری رۆژهەڵاتی سوریا.

سەرچاوەیەکی سەربازی لە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی رۆژئاوای كوردستان لە دێرەزوور بە نۆرس پرێسی راگەیاند، دوو چەکداری نەناسراو بە ماتۆڕسکیلەوە ئۆتۆمبێلی ئیبراهیم ساجور سەرکردە له‌ ئاسایشی رۆژئاوای كوردستانیان لەسەر ڕێگای سەرەکی شارۆچکەی حەسەن لە گونده‌واری ڕۆژئاوای دێرەزۆر كرده‌ ئامانج.

ئاماژەی بەوەشکرد، سه‌ركرده‌كه‌ی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان له‌م هه‌وڵی تیرۆركردنه‌ رزگاری بووه‌ به‌ڵام جومعە سەجوری باوكی كه‌ له‌ هه‌مان ئۆتۆمبێلدا له‌گه‌ڵیدا بوو گیانی له‌ده‌ستداوه‌ .

ئامادەکردنی: عومەر عەبدولڕەحمان – داڕشتنه‌وه‌ی: سەعد یازیچی