سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی ئێران له‌ بەغدایه‌

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئه‌مڕۆ دووشەممە عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی ئێران لە یەکەم سەردانیدا لە دوای دەستبەکاربوونی گەیشتە بەغدا.

سەردانەکەی عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان ڕۆژێک دوای ئەوە دێت کە حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران له‌ لێدوانێكدا بۆ ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی وتی توڕەیی ناوچەکە تاقی مه‌كه‌نه‌وه‌.

دوای گه‌یشتنی به‌ به‌غدا ئەحمەدیان لەلایەن عیسام ‌سەعدی یاریدەدەری قاسم ئه‌عەرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و محەممەد ڕەزا حوسێنی سەرۆکی فه‌رمانگه‌ی وڵاتانی دراوسێ لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق پێشوازی لێکرا.

سەردانەکەی ئەو بەرپرسە باڵایەی ئێران لە کاتێکدایە کە ناوچەکە رووبه‌ڕووی گرژییەکی زۆر بووه‌ته‌وه‌ به‌هۆی ئەو هێرشانەی واشنتۆن بۆ سەر ئامانجە ئێرانییەکان لە هەردوو وڵاتی عێراق و سوریا دەستیپێکردووە.

داڕشتنه‌وه‌ی: ئەحمەد عوسمان