هەسەدە: میلیشیاکانی سەر بە ئێران هێرشیان بۆ سەر هێزەکانمان ئەنجامداوە

رەققە – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ دووشەممە هێزەکانی سوریای دیموکرات رایانگەیاند، میلیشیاکانی سەر بە ئێران بەرپرسیارن لەو هێرشەی کە کێڵگەی عومەریان لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور لە رۆژئاوای کوردستان کردە ئامانج.

پێشتریش “هەسەدە” ڕایگەیاندبوو کە شەش چەکداریان لە هێرشی درۆنێکی بۆمبڕێژکراودا لە ئەکادیمیایەکی مەشق و راهێنان لە کێڵگەی نەوتی عومەر کردە گیانیان لەدەستداوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی “هەسەدە” بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هێزە سەربازییەکان لێکۆڵینەوەیان بۆ هێرشەکە ئەنجامداوە کە ئەکادیمیایەکی مەشق و راهێنانی هێزەکانی کۆماندۆی “هەسەدە”ی کردبووە ئامانج و سەلمێندرا کە لەلایەن “میلیشیاکانی پاڵپشتیکراو لە لایەن ئێران”ەوە ئەنجامدراوە.

ئاماژەیان بەوەشکرد، ئەو گروپە ناوچەکانی رۆژئاوای فوراتیان بەکارهێناوە؛ کە میلیشیا ئێرانییەکان دەسەڵاتیان تیایدا هەیە، بۆ لە ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر گەورەترین بنکەی ئەمریکییەکان لە سووریا.

داڕشتنه‌وه‌ی: ئەحمەد عوسمان