بەهۆی بۆردوومانێکی ئێرانەوە لە دێرەزوور زیان بەر هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکەوێت

دێرەزوور – نۆرس پرێس

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە، کە بنکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی کردە ئامانج لە کێڵگەی نەوتی عومەر، لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور، پێنج ئەندامی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

ئەم ڕووداوە کە بە یەکەم رووداوی لەم جۆرە دادەنرێت، لە چوارچێوەی زنجیرەیەک هێرشدایە،  لەلایەن میلیشیا لایەنگرەکانی ئێرانەوە بۆ سەر بنکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە سووریا و عێراق ئەنجامدەدرێن

سەرچاوەیەکی سەربازی کە لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵه تی کاردەکات به نۆرس پرێسی راگەیاند،  پێنج چەکداری هێزەکانی “هەسەدە” گیانیان له دەستداوە، دوای ئه وەی کێڵگەی عومەر، له لایه ن درۆنێکی ئێرانیەوه کراوەتە ئامانج.

گوتیشی، بەهۆی بەئامانجگرتنەکەوە 14 ئەندامی دیکە له ریزەکانی هێزە سەربازییەکان برینداربوون و هەندێکیان باری تەندروستییان سەخته .

ئەو سەرچاوەیە هیچ زانیارییەکی لەسەر بوونی قوربانی لە نێو ریزەکانی هاوپەیماناندا بەهۆی بۆردوومانەکەوە نەخستەڕوو.

داڕشتنه‌وه‌ی: تەیسیر محەمەد