بەرپرسێکی کۆشکی سپی: هێرشه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئامانجەکانی پەیوەست بە ئێران “سەرەتایەکە و زیاتریش ده‌بێت”

دیمەشق – نۆرس پرێس

ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە کۆشکی سپی، رایگه‌یاند ئەو هێرشانەی ئەمریکا بۆ سەر ئامانجەکانی پەیوەست بە ئێران لە عێراق، سوریا و یەمەن، “سەرەتایه‌”.

بەرەبەیانی ڕۆژی شەممەی ڕابردوو، هێزەکانی ئەمریکا میلیشیاكانی سه‌ر به‌ ئێرانیان لە عێراق و سوریا کردە ئامانج، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر کوشتنی سێ سەربازی ئەمریکی و برینداربوونی دەیان سەربازی دیكه‌ لە هێرشێکی دڕۆنی کە ئه‌و میلیشیایانه‌ له‌ بنکەیەکی سەربازی ئەمریکییان لە ئوردن ئه‌نجامیاندا بوو.

ڕاوێژکار جەیک سولیڤان رایگه‌یاند: ” ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ بڵێم کە سەرۆک به‌ ڕوونی فه‌رمانی كرد کاتێک جێبەجێی کرا، ئەوە سەرەتای وەڵامدانەوەمان بوو و هەنگاوی زیاتریش لە داهاتوودا دەبێت.”

ناوبراو لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن راشیگه‌یاند، به‌ئامانج گرتنه‌كه‌ “باش بووە، تا ئێستاش هەڵسەنگاندن ده‌كه‌ین بۆ قه‌باره‌ی زیانەکانی”.

داڕشتنه‌وه‌ی: ئەحمەد عوسمان