وەزیری دەرەوەی ئێران: درێژەدان بە شەڕ چارەسەر نییە
دیمەشق – نۆرس پرێس
حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە لە لە پلاتفۆرمی ئێکس، بە ئاماژەدان بە واشنتن و هاوپەیمانەکانی، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە بەردەوامی شەڕ چارەسەر نییە رایگەیاند،”توڕەیی ناوچەکە تاقی مەكەنەوە.
بەرەبەیانی شەممەی ڕابردوو، هێزەکانی ئەمریکا چەند پێگەیەكیان لە عێراق و سوریا کردە ئامانج لە کاردانەوەی کوژرانی سێ سەربازی ئەمریکی و برینداربوونی دەیان سەربازی دیكەی لە هێرشێکی فڕۆكەی بێفڕۆكەواندا كاتێك بنکەیەکی سەربازی ئەمریکی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئوردن کردە ئامانج.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتەکەیدا رایگەیاندووە، بە توندی سەركۆنەی هێرشە سەربازییەکانی ئەمەریکا و بەریتانیا بۆ سەر یەمەن و دەستدرێژیی ئەمریکا بۆ سەر عێراق و سوریا دەکەین.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە دیدارەکەیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، بەڕوونی پێی وتبوو کە بەردەوامی شەڕەکە چارەسەر نییە.
عەبدوڵڵاهیان دەشڵێت: توڕەیی ناوچەکە تاقی مەكەنەوە، ئێمە ئاسایشی عێراق و سوریا و یەمەن و فەلەستین بە ئاسایشی ناوچەکە دەزانین.