كۆتا یاریزانی به‌شداربوو له‌ یاری كۆتایی مۆندیالی 1958 كۆچی دوایی كرد

هه‌ولێر – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ یەکشەممە یەکێتی تۆپی پێی سوید رایگەیاند، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی سوید و گۆڵکاری یانەی فیۆرێنتینای ئیتاڵی کورت هامرێن، لە تەمەنی 89 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ئه‌و یاریزانه‌ كۆتا یاریزانی به‌شداربوو بوو له‌ یاری كۆتایی مۆندیالی 1958 تا ئه‌مساڵ له‌ ژیان مابوو.

هامرێن سەرکردایەتی هەڵبژاردەی سویدی کرد بۆ سەرکەوتن بۆ یاری کۆتایی جامی جیهانی 1958 كاتێك به‌رامبه‌ر به‌ بەڕازیل به‌ سه‌ركردایه‌تی پێلێ دۆڕا.

له‌مباره‌یه‌وه‌ یەکێتی تۆپی پێی سوید رایگه‌یاندووه‌: یەکێک لە گەورەکانی تۆپی پێی سوید کۆچی دوایی کرد.

باشترین كاته‌كانی یاریكردنی هامرێن ئه‌و كاته‌ بووه‌ كه‌ هه‌شت وەرزی لەگەڵ فیۆرێنتینا به‌رده‌وام بووه‌ و ساڵی 1961 توانی جامێكی ئەوروپا بۆ ئه‌و یانه‌یه‌ بباتەوە، کە گرنگترین نازناوی ئەوروپییە لە مێژووی فیۆرێنتینا توانیویه‌تی 208 گۆڵ بۆ ئه‌و یانه‌یه‌ تۆمار بكات.