کۆشکی سپی: هێرشەکانی ئەمریکا لە سوریا و عێراق ئامانجی ڕەوا و سەربازی بوون
دیمەشق – نۆرس پرێس
جەیک سولیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی ئهمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند، ئەو هێرشانەی ئەمریکا کە شوێنەکانی سوریا و عێراقیان کردە ئامانج، ئامانجی سەربازی و شەرعی بوون.
لە کاردانەوەی کوژرانی سێ سەربازی ئەمریکی و برینداربوونی دەیان سەربازی دیكه لە هێرشێکی فڕۆكهی بێفڕۆكهوان بۆ سهر بنکەیەکی سەربازی ئەمریکی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئوردن، بەرەبەیانی شەممەی ڕابردوو هێزەکانی ئەمریکا چهندین پێگهیان له ناو عێراق و سوریا کردە ئامانج کردە ئامانج.
سولیڤان دهشڵێت: هەنگاوی زیاترمان ههیه بۆ وەڵامدانەوەی هێرشە ئاسمانییەکەی ئوردن، بەڵێنیشیدا وەڵامی هەر هێرشێک یان هەڕەشەیەک لە ناوچەکە بدهنەوە.
هێرشەکانی ئەمریکا تهنیا لە سوریا بووە هۆی كوژرانی لانیکەم 18 ئەندامی ئەو میلیشیایانهی پشتیوان و دڵسۆزی ئێرانن و وێرانکردنی لانیکەم 26 پێگه له دێرەزووری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە.
ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا وتیشی هیچ ئاماژەیەک نییە کە ئێران سیاسەتی خۆی سەبارەت بە میلیشیا چەکدارەکان گۆڕیبێت.