گوندهواری قامشلۆ.. له رووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان له دهستدا
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ئهمڕۆ یەکشەممە لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگای سهرهكی قامشلۆ – حەسەکە لە نێوان رێگای یهكتر بڕی عەمبارە و حەتین دوو کەس گیانیان لەدەستدا و کەسی دیكهش بریندار بوو
رووداوەکانی هاتوچۆ له رۆژئاوای كوردستان لە وەرزی زستاندا بەهۆی خراپی کەشوهەوا روو لە زیادبوون دەکەن و زۆرجار زیانی گیانی لێدەکەوێتەوە.
شایەتحاڵێکی رووداوهكه بە نۆرس پرێسی راگەیاند، رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر ڕێگای قامشلۆ – حەسەکە روویداوە و ڕووداوەکەش پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری جێپ بووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ڕووداوەکەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و كهسێكیش بە سەختی برینداربووه.