بەرپرسێکی ئێرانی: هێرشه‌كانی ئەمریکا له توانای میلیشیاكان کەم ناکه‌نه‌وه
دیمەشق – نۆرس پرێس
سەرچاوەیەک فه‌یله‌قی قودسی پاسدارانی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت ئەو شوێنانەی لە عێراق و سوریا لەلایەن واشنتنەوە کرانە ئامانج کاریگەری لەسەر توانای میلیشیا سەربازییەکان نابێت.
ئه‌مه له كاتێكدایه ئەمڕۆ بەرپرسێکی ئەمریکی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه ڕەنگە واشنتۆن هێرشی نوێ بکاتە سەر ئەو ئامانجانەی کە لە عێراق و سوریا بۆردومانی کردوون.
ڕۆژنامەی ئەلجەریدەی کوەیتی لە زاری سەرچاوەیەک له فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران رایگەیاندووە، ئەو شوێنانەی شەوی هەینی له‌سه‌ر شەممە بەهۆی بۆردومانی ئەمریکاوە لە عێراق و سوریا کراونەتە ئامانج، زۆربەیان کۆگاکانی چەکی قەبارەی مامناوەند بوون.
ئاماژەی بەوەشکردووه، به‌گوێره‌ی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێڕاق پێویست بوو واشنتن پێشوه‌خت حكومه‌تی عێراق ئاگاداربكاته‌وه له‌و شوێنانه‌ی ده‌كرێنه ئامانج.