بۆردومانەکانی تورکیا زیان بە موڵک و ماڵی هاوڵاتییانی مونبج ده‌گه‌ینێت
مونبج – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ یەکشەممە، هێزەکانی تورکیا و میلیشیاكانی گوندێکیان لە گونده‌واری مونبجی باکوری سوریا بۆردومان کرد.
تورکیا چەندین جاره شار و شارۆچکەکانی رۆژئاوای كوردستان، به درۆن و موشه‌ك دەکاتە ئامانج، ئه‌وه‌ش زیانی گیانی و مادی لێ كه‌وتۆته‌وه، به‌تایبه‌ت كه ژێرخانه خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه بۆردومان ده‌كات.
ئەنجوومەنی سەربازی مونبج لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هێزەکانی تورکیا گوندی سهیادیینیان لە باکووری منبج کردۆتە ئامانج.
سێشەممەی ڕابردوو هێزەکانی تورکیا و میلیشیاكانی، بۆردومانی گونده‌واری مونبج و شارۆژكه‌ی ته‌ل ره‌فعه‌تیان كرد، له رۆژئاوای كوردستان.
ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی مونبج ئاماژەی بەوەشکرد، بۆردومانەکە زیانی بە ماڵ و موڵكی دانیشتوانی گوندەکە گەیاندووە.