حه‌شدی شه‌عبی هەڕەشە لە هێزەکانی ئەمریکا دەکەن بە “وەڵامدانەوە”
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ یەکشەممە، هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی سه‌ر به ئێران، هەڕەشەیان لە هێزەکانی ئەمریکا کرد کە “وەڵامی ئه‌و هێرشانه بدەنەوە” كه كرایه سه‌ر هێزه‌كانیان و رایان گه‌یاند “ئه‌و هێرشه به ئاسانی تێناپه‌رێت”.
دوێنێ شەممە، حه‌شدی شه‌عبی ڕایگەیاند، لە هێرشه‌كان ئه‌مریكا بۆ سه‌ر 85 شوێن له عێراق و سوریا، 16 كه‌س كوژران و 25 كه‌سیش برینداربوون، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بۆ کوژران و بریندارکردنی نزیکەی ٤٠ سەربازەکەی لە ئوردن.
سەرۆکی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی لە عێراق، فالح فه‌یاز، رایگه‌یاند، هێرشی ئەم دواییەی ئەمریکا “به ئاسانی تێناپه‌ڕێنین”.
پێش ئه‌م هێرشه، هێزە ئەمریکا چەندین هێرشیان بۆ سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی ئه‌نجامدابوو، ئەمەش لە بەرامبەر بە ئامانجگرتنی بنکەکانیان لە عێراق، لە کاتێکدا واشنتۆن بزووتنەوەی نوجەبا و حزبوڵای عێراقی تۆمەتبار دەکات بە تێوەگلان لە هێرشەکاندا، ئەوانیش دوو میلیشیای سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبین.
فه‌یاز راشیگه‌یاند: “قبوڵ ناكه‌ین خوێنی رۆڵه‌كانمان ببێته ماده‌یه‌كی سیاسی هه‌رزان” ئاماژەی بەوەشکرد، داوا ده‌كه‌ین هێزه بیانییه‌كان له وڵات بچنه ده‌ره‌وه.
دوێنێ شەممە، حکومەتی عێراق ره‌تی كرده‌وه کە خاكه‌كه‌ی ببنە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی جه‌نگه‌كان.