بەرپرسێکی ئەمریکی: هێرشی سه‌ر ملیشیاكانی ئێران دووباره ده‌بنه‌وه
دیمەشق – نۆرس پرێس
بەرپرسێکی ئەمریکی ئه‌مڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، ڕەنگە واشنتۆن هێرشی نوێ بکاتە سەر مليشياكانی سه‌ر به ئێران له عێراق و سوریا.
دوای نیوەشەوی هەینی-شەممە، واشنتۆن ٨٥ شوێنی سه‌ربازی سوپای پاسدارانی ئێران و میلیشیاكانی به ئامانج گرت، و نزیکەی ٤٠ کەس لە عێراق و سوریا كوشت.
کەناڵی ئێن بی سی نیوز لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە کە ناوی ئاشكرا نه‌كردبوو رایگەیاند، “ئەگەر بۆمان دەرکەوت كه هەندێک له‌و ئامانجانه لە سوریا و عێراق بە تەواوی وێران نه‌بوونه، ڕەنگە دووباره بۆردومان بكرێنه‌وه”.
سه‌باره‌ت به كاریگه‌ری بۆردومانه‌كان له‌سه‌ر دانوستاندنه‌كانی به‌غدا و واشنتون له‌سه‌ر ده‌رچوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق، ئه‌و به‌رپرسه رایگه‌یاند “زووه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته قسه‌ی بكه‌ین”.