هەولێر – نۆرس پرێس
یۆنامی نیگەرانە لە هێرشەكانی چەند رۆژی رابردوو و رایدەگەیەنێت خەمبارین بە گیان لەدەستدان و برینداربوونی هاووڵاتیان لە ئەنجامی هێرشەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوودا. پێی وایە درێژەی ئەم جۆرە هێرشانە دەتوانێت لێکەوتەی خراپی هەبێت.
یۆنامی ئەوەیشی خستووەتەڕوو داوا لە لایەنەكان دەكەین دان بەخۆدابگرن.
شەوی رابردوو ئەمەریكا دەستپێكردنی وەڵامدانەوەی بۆ سەر گروپە چەكدارەكانی نزیك لە ئێران لە هەر یەكە لە عێراق و سوریا راگەیاند دوای ئەوەی سێ سەربازی ئەمەریكی لە بنكەیەكی ئوردن بەهۆی هێرشێكی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی گروپە چەكدارەكان گیانیان لە دەستدابوو.