بۆ یەکەمجار هێزەکانی تورکیا گەڕەکێکی تل تەمر بۆردومان دەکەن

تل تەمر – نۆرس پرێس

ئێواره‌ی دوێنێ، پێنجشه‌ممه‌، هێزه‌كانی توركیا و گروپە چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆنی دڵسۆزیان بۆ یه‌كه‌م جار گه‌ڕه‌كێكی شارۆچكه‌ی تل ته‌مریان له‌ باكووری حه‌سه‌كه بۆردومان كرد،ئەمەش هاوکات بوو بە به‌رده‌وامی تۆپبارانكردنی گوندەواری شارۆچكه‌كه‌.

پەیامنێری نۆرس پرێس لە زاری سەرچاوەیەکی ئەنجومەنی سەربازی تل تەمرەوە رایگەیاند  کە چەند گولەیەک لە هێزەکانی تورکیاوە کەوتنە سەر گەڕەکی ئەلحەمرەی نزیک لە بنکەی رووسیا لە شارۆچکەی تل تەمر.

 ئەمە یەکەمجارە هێزەکانی تورکیا ناوەندی شارۆچکەی تل تەمر دەکەنە ئامانج، لەو کاتەوەی لە کۆتاییەکانی ساڵی 2019 هاتوونەتە چواردەوری شارۆچکەکە.

 ئەمەش هاوکات بوو لەگەڵ بۆردومانی گوندی ئوم کیف لە باکووری شارۆچکەکە لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە.

 بەپێی سەرچاوە سەربازییەکە، زیانەکان تەنیا لە مادیدا سنووردار بووە، لە کاتێکدا بووەتە هۆی دروستبوونی دۆخێکی ترس و دڵەڕاوکێ لەنێو دانیشتوانی ناوچەکەدا.

 تا شەویش دەنگی تۆپبارانی تۆپخانەکان لە جەرگەی شارۆچکەکەدا بە شێوەیەکی پچڕپچڕ دەبیسترا.

 ئەوەش خراوەتەڕوو، لە کاتێکی تری ئێوارەی دوێنێدا، هێزەکانی تورکیا گوندەکانی “التەویلە، تل تەویل و عەبوش”یان لە گوندەواری شارۆچکەکە بۆردومان کردووە.