خولی ئیسپانی.. جیرۆنا به ئامانجی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پێشه‌نگی ریزبه‌ندی رووبه‌ڕووی ریال سۆسیداد ده‌بێته‌وه
له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 23 ی خولی ئیسپانی ئه‌مڕۆ چه‌ند یارییه‌ك به‌ڕێوه‌ده‌چن، كاتژمێر 8:30 یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی رووبه‌ڕووی دیپۆرتیڤۆ ئه‌لاڤێس ده‌بێته‌وه و ده‌یه‌وێت به بردنه‌وه قه‌ره‌بووی ئه‌نجامه خراپه‌كانی پێشووی بكاته‌وه، ئینجا كاتژمێر 11:00 له یارییه‌كی به‌هێزدا جیرۆنای خاوه‌ن پله‌ی دووه‌م رووبه‌ڕووی ریال سۆسیداد ده‌بێته‌وه.
له‌م وه‌رزه‌ی خولی ئیسپانی جیرۆنا ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كردووه و ته‌نیا له یه‌ك یاری دوڕاوه ئه‌ویش به‌رامبه‌ر به ریال مه‌درید بووه، ئێستا به كۆكردنه‌وه‌ی 55 خاڵ پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی گرتووه له‌وكاته‌ی ریال مه‌درید به 57 خاڵ له پله‌ی یه‌كه‌مدایه.
هه‌رچه‌نده یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و بۆ یانه‌ی جیرۆنا ئاسان نابێت، به‌وپێیه‌ی ریال سۆسیداد له پله‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندیدایه و كۆمه‌ڵێك یاریزانی ئاست به‌رز له پێكهاته‌كه‌ی یاری ده‌كه‌ن، به‌ڵام جیرۆنا چاوی له بردنه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی كاتیش بێت بگه‌ڕێته‌وه پێشه‌نگی لالیگا.