دیمەشق – نۆرس پرێس
ئاژانسی “تەسنیم”ی ئێرانی کوژرانی سەعید عەلی دادی، ڕاوێژکاری سەربازی سوپای پاسداران لە سوریا، لە ئەنجامی بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری دیمەشق راگهیاند.
باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دیمەشق رایگهیاند، ئیدانهی ئهو هێرشهی كرد كه كرایه سهر باشووری دیمەشق و لە ئەنجامدا ڕاوێژکارێکی سەربازیی سوپای پاسداران کوژرا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “وەڵامدانەوە بۆ ئەم تاوانە زۆر گرنگە.”
دوابەدوای بۆردومانەکەی ئیسرائیل زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی ئەمریکا له سوریا و عێراق كرایه سهر میلیشیاكانی ئێران و لە ئەنجامدا دەیان کەس کوژران.