واشنتۆن دەڵێت بهرپرسانی “عێراق”مان ئاگاداركردۆتهوه كه سێ شوێن لهو وڵاته دهكهینه ئامانج
دیمەشق – نۆرس پرێس
کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە ئەمریکا ڕۆژی هەینی عێراقی ئاگاداركردۆتهوه، كه سێ شوێنی سهر بە ئێران لهو وڵاته دهكاته ئامانج.
یەحیا رەسووڵ، وتهبێژی سوپای عێراق ڕایگەیاند، هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا ناوچە سنوورییەکانی عێراقی کردۆتە ئامانج و هۆشداریشیدا لەوەی کە رەنگە ئەم هێرشانە سەقامگیری وڵات تێکبدات.
راشیگهیاند، ئەم هێرشانە سەروەری عێراقی پێشێلكاریییه بۆ سهر سهروهری عێراق، و هەوڵەکانی حکومەتی عێراقی تێكدهدات و رهنگه عێراق و ناوچەکە بباتە شهڕێكی چاوەڕواننەکراو.
ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەنجامی ئەو هێرشانە مەترسی لەسەر ئاسایش و سەقامگیری عێراق و ناوچەکە دروست دەکات”.