بە فەرمی… واشنتۆن جێبەجێکردنی گورزی تۆڵەسەندنەوە لە بەرامبەر کوشتنی سەربازەکانی لە سوریا و عێراق ڕادەگەیەنێت
دیمەشق – نۆرس پرێس
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا له عێراق و سوریا چهند دامەزراوەیهكیان كرده ئامانج، ئهوهش وهك كاردانهوهیهك، لە کوشتنی سێ سەربازی ئەمریکی و برینداربوونی دەیان سەربازیدیكه لە هێرشێکی درۆنیدا بۆ سهر بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا له باکووری ڕۆژهەڵاتی ئوردن.
بەگوێرەی تۆڕی ههواڵی CBS News: ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، بەرپرسانی ئەمریکا ڕایانگەیاند کە پلانەکانی واشنتۆن بۆ دەستپێکردنی هێرشێك بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک لە عێراق و سوریا بۆ سەر زۆرێک لە ئامانجەکان، لەوانەش هێزهكانی سهر به ئێران و دامەزراوە ئێرانییەکان.
بایدن رایگهیاند “ئەو دامەزراوانهی لە عێراق و سوریا کراونەتە ئامانج، لەلایەن سوپای پاسداران و میلیشیاكانی ئێران بۆ هێرشکردنە سەر هێزەکانمان بەکاردێن”.
لای خۆیەوە، ڕێکخەری پەیوەندییە ستراتیژییەکانی کۆشکی سپی، جۆن کێربی، رایگهیاند: “ژمارەیەکی زۆر فڕۆکە، لەنێویاندا فڕۆکەی بۆمبڕێژکراوی بی-1 کە لە ئەمریکاوە نێردراوە، بەشدارییان لەم ئۆپەراسیۆنەدا کرد، و زیاتر لە 125 بۆمب بە وردی لە ماوەی نزیکەی 30 خولهكدا ئامانجهكانیان پێكا”.