هەولێر– نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، ئیبراهیم ره‌یسی، سه‌رۆككۆماری ئێران له گوته‌یه‌كدا، کە وەڵامی هەڕەشەکانی ئەمریکا دەداتەوە، بۆ هێرشکردنە سەر گرووپە چەکدارەکانی نزیک لێییان، رایگه‌یاند، “ئێران هه‌رگیز ده‌ست به شه‌ڕ ناكات، به‌ڵام له ئه‌گه‌ری هه‌ر ده‌ستدرێژی و په‌لاماریك به توندی وه‌ڵام ده‌دەینەوە”.
قسەکانی سه‌رۆككۆماری ئێران پاش گوته‌كانی لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمەریکا هات، كه شه‌وی رابردوو گوتی، “گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران سەقامگیری ناوچەکەیان تێکداوە”.
لۆید ئۆستن گوتیشی: “له‌كات و ساتی گونجاو‌دا کە خۆمان دیاریدەکەن، وه‌ڵامی ئه‌و هێرشه ده‌دینەوە و له‌پێناو پاراستنی ئه‌مه‌ریكا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی، ته‌واوی رێككاره پێویسته‌كان ده‌گرینه‌به‌ر”.
رۆژی 28 کانوونی دووهەمی ئەمساڵ، فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا رایگەیاند، بەهۆی هێرشێکی درۆنییەوە بۆ سەر پێگەیەکی سەربازی هێزەکانی ئەمەریکا لە باکووری رۆژهەڵاتی ئوردن، سێ سەربازیان کوژران و 40ی دیکەش برینداربوون.
ئه‌مه‌ریكا گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێرانی تۆمه‌تباركرد بە ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشەی كرایه سه‌ر بنكه‌كانیان له ئوردن.
جۆو بایدنی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاش رایگەیاند کە ئەوان بڕیاریانداوه چۆن وه‌ڵامی هێرشی گرووپه چه‌كداره‌كان بدەنەوە.
هەرچەندە گوتی، ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێت شه‌ڕ له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست فراوان بێت، بەڵام ئێرانی بە پڕچه‌ككردنی گرووپه چه‌كداره‌كان بە به‌رپرسیار زانی، به‌تایبه‌ت گروپی (مواوەمەی ئیسلامی لە عێراق) کە ئەمریکا ئەوانی بە ئەنجامدەری هێرشه‌كه‌ی ئوردن زانیوە.